21.09.2017

حه‌قیقه‌ت"شۆرشی نێو شۆرش"

گەیشتن بە حەقیقەت بە هەنگاوە پتەوەکان ناکرێت، ئەگەر لە میانەی شۆرشێکی ژنەوە پێینه‌گه‌ین، بەو پێیەی کە ژن دایکی هەموو چارەسەریەکانە، ئەوەندەی کە دایکی کێشە و پرسەکانە...

 

 

 

ن: جه‌یلان باغری یانیك

لەکاتێکدا که‌نه‌كه‌به‌ته‌نها پرس و قەیرانە کۆمەڵایەتیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوین و لە سەرانسەری جیهان بە گشتی قوڵتر دەبنەوە، بەڵکو هاوکات خواست و چالاکی گەڕان بە دوای چارەسەریە رێشەییەکاندا چڕتر بوونەتەوە. راستینه‌ی دژە شۆرشیش کە لە سەر بنەمای دژایەتیکردنی ژن لە مێژوودا بونیادنراوە، بەلێکەوتە و کاریگەریەکانیەوە راڕەوی مێژووی مرۆیی تا رۆژگاری ئەمڕۆمان دەست نیشان کردووە.

هیچ کێشەیەکێش ناتوانرێت پێناسە بکریت، ئەگەر لە سەرچاوە و بنەچەکەی نەکۆڵدرێتەوه، هەروەها گەڕان بە دوای ئازادیشدا ناکرێت، جگە لەو شوێنە نەبێت کە لەوێ لە دەستدراوە و ونکراوە. تیۆری "شۆرش و دژە شۆرش" کە رێبەری گەلی کورد و تێکۆشەری حەقیقەت ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشكەشی کردووە، رێگای تێکۆشانی ئازادی ژنی بەشێوەیەکی بەرچاو رووناک کرده‌وه‌". لە چوارچێوەی دەستنیشانکردنەکەیدا کاتێک دەڵێ: پرسی ئازادی ژن سەرچاوەی هەموو ئەو ناکۆکیانەیە کە لە پرسە کۆمەڵایەتیە هەڵواسراوەکان دەکەونەوە". ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە گەڕان بە دوای چارەسەریدا لە چوارچێوەی ململانێی رەگەزیدا بکرێت.

بۆیە پێناسەکردنی راستینەی ژنی سەرکوتکراو و چەوساوە کە لە رووی مێژووییەوە یەکەمین و کۆنترین کۆڵۆنییە، دەربڕی ناوەڕۆکی راستەقینەکەیەتی، چونکە سەرچاوەی هەموو جۆرەکانی قۆرخکاری سەپاندن بە سەر ژندا بووە، لە ئابووریەوە بگرە تا دەگاتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەوانیتر، کە خۆی لە ئایدیۆلۆژیای نێرسالاریەوە دەنواند. بەو شێوەیە، دژایەتیکردنی ژن کارێکی ئایدیۆلۆژی و بەرنامەداڕێژراو بووە. زۆرێک لە تیۆری و لێکۆڵینەوە مێژووییەکان هەن لەو بارەیەوە کە پشتگیری لەو دەستنیشانکردنە دەکەن. لە سەر ئەو بنەمایە، پێناسەکردنی زانستیی تەواو بۆ پرسەکە، ئازادی ژنیش بە دوای خۆیدا دێنێت. ئەمە و هەموو قەوارەیەکی کۆمەڵگه‌بوون کە لە مێژوودا بەدەر کەوتووە و لە دەوری ژن کۆبووتەوە و پەرۆشی ئازادی بووە، توانیویەتی شۆرشی ژنیش بە ئەنجام بگەیەنێت، بۆ نمونە، ئێمە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا هێشتا شوێنەوارەکانی شۆرشی سەردەمی بەردینی نوێ دەبینین کە ژن ناوه‌نده‌کەی بووە. هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شۆرشی ئازادی ژنی بە خۆیەوە بینیوە، هەمان جوگرافیایە کە یەکەمین دژە شۆرشی ژنیشی بە خۆیەوە بینیوە. بۆ ئەوەی لە رووی شێوەوە ئاسانکاری بکرێت، دەتوانین بە دوو قۆناخ لێکۆڵینەوە لە سەر راستینەی دژە شۆرشەکە بکەین کە لە بەرژەوەندی پیاودا تەواوبووە یان جێبەجێکراوە:

 زهنیەتی باوکسالاری کە پێنج هەزار ساڵ بەر لە زایین باڵادەست بوو، یەکەمین هەڵمەتەکەی بۆ دژایەتیکردنی ژن بەوە دەستی پێکرد کە بونیادی سیستەمە سەرکوتکراو سەپێندراوی هه‌ڕه‌می "هیرارشی" و دەوڵەت ئاساکەی بۆ دژایەتیکردنی نرخە رێکوپێکەکانی كۆمه‌ڵگه‌‌بوون ته‌رخان کرد کە لە دەوری ژن دەخولانەوە. هاوتەریب لە گەڵ ئەو هەڵمەتە، دەبینین کە موڵکیەتی تایبەت و جیاوازی چینایەتی و قۆرخکاری، راستەوخۆ لە سەر ژن جێبەجێکرا و راستینەی ژن لە رووی كۆمه‌ڵگه‌‌بوونیشەوە یەکسەر سەرەوژێر کرا.

ئەو ره‌وته‌ی کە بە دەستێوەردانی دەرەکی لە سروشتی كۆمه‌ڵگه‌‌بوون پەرەیسەند، هاوکات سەرچاوەی جەنگەکان و پاوانخوازی سەرمایە پێک دێنێت. ئەو ره‌وته کە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لە دەوری دامەزراوەی دەوڵەت رێکخراوە، بوو بە مەیدانی پچڕاندنی پەیوەندیەکانی كۆمه‌ڵگه‌ لە گەڵ نرخە ئەخڵاقی و سیاسیەکانی لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە پەلاماری ئەو كۆمه‌ڵگه‌یە دەدات تا بخاتە ژێر رکێفیەوە. بەو شێوەیە و هاوکات لە گەڵ مێژووی شاردا، دەسەڵاتی زهنیەتی نێرایه‌تیش زاڵ بوو کە نرخە کۆمەڵایەتیە گەشەسەندووەکانیشی بە تاڵان برد، لەوانەی کە لە دەوری ژن چڕ ببوونەوە و خۆی دەکات بە خاوەنیان و باڵادەستی و دەسەڵاتەکەی خۆی بەپشتبەستن بە کوێلایەتی ژنەوە دەیانسەپێنێت. زۆر گێڕانەوەی ئه‌فسانه‌یی "میتۆلۆژی"  و فەلسەفی لە سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی ناویدا هەن کە ئاماژە بەو راستیە دەکەن "ئەفسانەی ئینانا و ئەنکی، ئەفسانەی تیامات و ماردوك".

٢- ڕه‌وتی دووەم کە درێژەپێدەری ڕه‌وتی یەکەمە، دەتوانین بە لوتکەی سیستەمی فەرمانڕەوایی نێرایه‌تی پێناسە بکەین، ئەویش ڕه‌وتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە، کە بە سیستەمێکی دژبەری ئازادی ژن لە قەڵەم دەدرێت، ژنیشی گەیاندووته سنووری نامۆبوون بە خودی خۆیەوە و، تا ئاستێکی زۆر هۆشیاری ئازادیەکەیشی شێواندووە. ئەم وتەیەی رێبەر ئۆجەلان پەردە لە سەر زۆر شت هەڵدەداتەوە کاتێك وته‌یه‌كی هیرۆدێت به‌نمونه دێنێته‌وه " هەموو جەنگەکانی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا بە هۆی ژنێکەوە بوون" ، راستیەکی دیاریکراو بە درەوشاوەییەوە دەخاتە روو. ئەویش ئەوەیە کە ژن نرخەکەی وەکو کۆلۆنی بە دەستخووە، بۆیە جەنگەکان بە هۆیەوە هەڵدەگیرسێن. مێژووی شاریش بە هەمان شێواز بووە. سەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش کۆلۆنیکردنی ژن تا ئاستێک دەنوێنێت کە جۆرە رەهەندێک لە خۆدەگرێت هەزاران جار توندتر و جۆراوجۆرترن. ئیدی کۆلۆنیالیزم ناسنامەی ژنی شێواند. هەروەها لیستەی کۆلۆنیکردنی ژنیش درێژ دەبێتەوە هەر لە کردنی بە دایکی هەموو رەنجەکان بگرە تا دەگاتە خاوەنی رەنجی خۆڕایی، کرێکاری ره‌نجخوراو، بێکارترین کەس، سەرچاوەی ئارەزووی"سێکسی" و توندوتیژی بێسنوور بۆ پیاو، ئامرازی وەچەخستنەوەی نمونەیی بۆ سیستەم، دایەنی نمونەیی، ئامرازێکی ریکلامکردن، ئامێرێکی وروژاندنی جنسی "پۆرنۆگرافی"و سێکس و ...هتد.

ئەوەش تیشک دەخاتە سەر ئەو کارەساتەی کە ژن لە چوارچێوەی راستیە تاڵەکەیدا دەچێژێت. لە بەر ئەوەیە کاتێک ژن بە کۆیلەی کوێلەکان وەسف دەکەین، یان وەکو رێبەرایەتیە داناکەمان بە "شاژنی کاڵاکان"ی پێناسە کردووە؛ دەبینین کە سەرچاوەی هەموو شێوەکانی جیاکاری و نایەکسانی لێرەدا شاردراوەته‌وه.

بەرامبەر بەوەش، هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین هاوکات نوێنەرایەتی مێژووی تێکۆشانێکی سەرسەخت دەکات دژ بە سیستەمی باڵادەستی نێرایه‌تی بەهەموو هەڵمەتەکانیەوە، کە كۆمه‌ڵگه‌بوون و ناسنامەی ژن و هەموو ناسنامەکانی تری کردووە بەئامانج، کە دوورخستنەوە و بێبەشکردن و پەراوێزخستن باڵی بەسەریاندا کێشاوە. بەو پێیه‌ی لە گەڵ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکەمان بە یەکەوە ئاسۆکانمان سەبارەت بەو هۆیانەوە بەرفراوانتر دەبن، کە نەیانهێشتووە راڕەوە شۆرشگێڕیەکان، ببنە سیستەمێکی جێگرەوەی سەقامگیری، کە بزووتنەوەکانی دژ بە سیستەمە دامەزرێندراوەکان پەرەیان پێداوە. بە واتایەکی دیکە، وێڕای هەبوونی بەرخۆدانی و بەرهەڵستی شۆرشگێڕیی بەردەوامی جوڵانەوە جێگرەوەکان، لەبەرچی سەرکەوتنیان بە دەست نەهێناوە؟

گەیاندنی تێکۆشانی ژن بەشێوەیەکی خێرا بۆ ئاستی چارەسەریە ریشەییە شۆرشگێڕیەکان، وەکو پێویستیەکی دەستبەجێی ئەو قۆناخە خۆی دەسەپێنێت. هەر وەکو لە ئەزموونەکانی پێشتریش تێبینی کراوە، دانەڕشتنی پێناسەیەکی تیۆری تەواو بۆ پرسە کەڵەکەبووەکانی ژن، دوای ئەویشەوە بۆ پرسە کۆمەڵایەتیە گرژبووەکان لە سەردەمە ئاژاوەگێڕەکاندا، دانەڕشتنی چارەسەریە ریشەییەکان بۆیان؛ بەردەوامی بارگرانی ئەو کێشە و پرسانەیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە، سەرئەنجام راستی و حەقیقەتیان لە نێو تاریکیەکی خەستدا هێشتووتەوە. لە کاتێکدا تیشک خستنە سەر پرسە کۆمەڵایەتیە هەڵواسراوەکان لەهەموو لایەکەوە، کارێکی مەحاڵە بەبێ تیشکخستنە سەر پرسی ژن بە شێوەیەکی بەرفراوان. هەموو ئەزموونە مێژوویەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر نزیکبوونەوەیەکی پێچەوانە و جیاواز لەوە، لە رووی فیکر و شێوازەوە، هەرگیز ناتوانێ راستی وحەقیقەتی ئازادی وەدەرخات.

وێڕای رۆڵی کاریگەر و پێشەنگی ژن لە هەموو تێکۆشانە شۆرشگێڕیەکاندا، کەچی پرسی ژن وەکو پرسێکی سەرەکی و چارەنووساز هەڵسوکەوتی لە گەڵدا نەکراوە، کە پێویستی بە چارەسەرێکی بەرفراوان و خێرا هەیە. بۆیە ژن بێبەش بووە لە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی و دیدگای شۆرشگێڕی بەرفراوان بۆ تێکۆشانەکەی لە پێناو ئازادی خۆیدا.

کەچی نزیکبوونەوە لێیان تەنیا بە ریفۆرمە رێژەییەکان بەستراوەتەوە، یان دواخراون بۆ دوای تەواوبوون و کۆتاییهاتنی شۆرش، بەڵام هەموو ئەزموونەکان بە شێوەیەکی بڕایەوه دەریان خستووە کە هەر شۆرشێك خۆی نەسپێرێتە ئازادی ژن، لە کرۆکی خۆیدا شۆرشێکی راستەقینە نەبووە. لەسەر ئەو بنەمایە، ئەو تێکۆشانانەی کە ژن بە رەنجێکی زۆر گەورەوە بەشداریان تێدا کردووە و قوربانی بە نرخیان لەو پێناوەدا داوە، نەیانتوانیوە ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵگه‌بوون بۆ ئازادیە چاوەڕوانکراوەکان ته‌رخان بکەن. بۆیە لەو بڕواییەداین کە کێشە بنەڕەتیەکە لەوە دایە کە پێناسەیەکی تەواو بۆ دیاردە و پرسی ژن نەکراوە "کە بە بۆچوونی ئێمە ئەو پرسە پرسی پیاویشە" لە چوارچێوەی راستینەی خۆیدا. ئەگەر پێناسەکە بە شێوەیەکی تەندروست داڕێژرابووایە، ئەوە بەو ئەنجامە دەگەیشت کە یەکەمین دژە شۆرش لە مێژووی شاردا، ژنی کردووە بە ئامانج، بەوەش گەورەترین پەرەسەندن و دەركه‌وتنی شۆرشگێڕی لەو بوارەدا جێبەجێ دەکرا، چونکە ناتوانین پێناسەیەکی تەندروست بۆ كۆمه‌ڵگه‌ داڕێژین، بێ ئەوەی لە ژن تێنەگەین کە سیماکان و ئەدگارەکانی لە نێوان بەرداشی هەردوو دیوی مەنگەنەی چەوسانەوە و قۆرخکردندا و لە چوارچێوەی کۆنترین و چڕترین شێوەکانی كۆمه‌ڵگه‌ی دەوڵەت ئاسا و پلەبەندیدا"هیرارشیدا" کێشراون. بەدەربڕینێکی دیکە، تێگەیشتنی تەواو بۆ کۆیلایەتی ئەتنیکی و نەتەوەیی و چینایەتی، لە پێناسەکردنێکی تەندروستدا تێپەڕ دەبێت، کە بۆ ژن و کێشەکانی دەکرێت.

چارەسەریەکان و پێناسە چینایەتی و ئایینی و میللیگەرایی داڕێژراوەکان، نەیانتوانیوە مۆدێلێکی کردەیی" پارادیمایەک" پێشکەش بکەن کە زهنیەت و سیستەمی نێرایه‌تی خۆسەپێنەر تێپەڕێنێ، کە رێکەوت لە گەڵ مێژووی شاردا هەڵکشاوە، بەڵکو رەگ داکوتان و پتەوکردنی "سیستەمی دامەزرێندراوی دەسەڵاتگەرایی و سەرکوتکاری لێکەوتەوە و، بە رێبازێکیش"مێتۆدۆلۆژیەکیش پەردەپۆش کرا کە ئەزموونە جێگەرەوە دیارەکان خرانە خزمەتیەوە.

رێبەرایەتیمان هەر لە سەرەتاکانی بزووتنەوەکەوە پرسی ئازادی ژنی بە دیدگایەکی ستراتیژیەوە گرتە دەست و کردی بە چەقی هەموو چالاکیەکانی دیکە. ئەو نزیکبوونەوەیە کرا بەزەمینەیەکی پتەو بۆ بەکردەییکردنی هەنگاو بە هەنگاوی ئەو دیدگایە لە واقیعی ژیاندا، چ لە سەر ئاستی تیۆری و فیکریەوە یان لەسەر ئاستی جێبەجێکردنە کردەییەکاندا. ئەو ئایدیۆلۆژیانەی کە بە درێژایی مێژووی شار دەرکەوتن، سەرچاوەی بیرۆکەکانیان لە دەمارگرژی نەتەوەیی یان رەگەزی یان ئایینی هەڵقووڵاوە، کە نەک تەنیا ئازادی ژن لە ناوەڕۆکەکەیاندا جێی نەکراوەتەوە، بەڵکو بە بەردەوامی گۆڕدراون بۆ ئەو ئایدیۆلۆژیانەی کە دژایەتی ژنیان کردووە. بۆیە هۆشیاری پێکهاتووی تایبەت بە ژنەوە، بە درێژایی قۆناخە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو دامەزراوانەی کە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراون، گەشتەکەیان بە شێواندن و بەلابردنێکی ترسناکی زهنیەت کۆتایی هاتووە.

لە بەر ئەو هۆیە بوو، کە پارادیگمای دیموکراتی و ژینگەیی، کە رێبەرایەتیمان پێشکەشی کردووە و لە دەوری ئازادی ژن دەخولێتەوە، چەندە جۆش و ژیانەوەی گەورەی بە ژن بەخشی، ئەوەندەشی بە كۆمه‌ڵگه‌ی‌ بەخشی. ئه‌مه‌ش بوو بەهۆی جێبەجێکردن و بەرپابوونی قەڵەمبازە شۆرشگێڕیە نمونەییەکان. بۆیە پێناسەکردنی بزووتنەوەی سەرکەوتوو و هەڵکشاوی ئازادی کورد کە هاوکات بزووتنەوەی ئازادی ژنە، هەر لە سەرەتاوە سروشتی دیموکراتی ئەو بزووتنەوەی بە دەرخست. بەو جۆرە ئەو دەستنیشانکردنە کە دەڵێ: كۆمه‌ڵگه‌ رزگار نابێت، ئەگەر ژن ئازاد نەبێت لە سەر نزیکبوون و هەڵوێستی دواخستنی ئازادی ژن بۆ دوای کۆتاییهاتنی شۆرش دامەزراوە. بەتایبەتی ئاماژە بەوە دەکەین کە دامەزراندنی پارادیما و سیستەمی ئەو بزووتنەوەیە لەو شیکارە هەڵقووڵاوە کە خۆی بە سیستەمێکی دژبەری سیستەمی نێرایه‌تی خۆسەپێنەر لە قەڵەم دەدات.

ئەوه‌بوو بەهۆی ئەوەی کە شۆرشێکی زهنی گەورە لە بەرژەوەندی ژندا بەرپا بکات، تا تۆڵە لە زهنیەتی پیاوسالاری نێرایه‌تی بکاتەوە کە تەمەنەکەی بۆ پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. ئەو شۆرشەی کە لە سەر ئاستی زهنی بەرپا کراوە، بوو بە راستیەکی بنەڕەتی کە بزووتنەوەی ئازادی لە هەموو بزووتنەکانی دیکە جیا بکاتەوە. دەربڕینی رێبەراتیمان لەبارەی ئەو راستیانە تا دوایین ئاست، روون و بڕاوەن، کە لە بەرگرینامەکانیدا هاتووە و لە هەلومەرجەکانی گۆشەگیری توندکراودا تۆماری کردوون، لە زیندانی تاکەکەسی دوورگەی ئیمڕاڵیدا، کە دەتوانین لە رووی ناوەڕۆکەوە وەکو بەرگرینامەکانی داکۆکیکردن لە هەبوونی ژنیش پێناسه‌یان بکەین.

ناتوانرێت ئازادی ژیان جێبەجێ بکرێت، بەبێ بەرپاکردنی شۆرشێکی ریشەیی ژن، بەبێ جێبەجێکردنی وەرچەرخان و ئاڵوگۆڕکردنێکی پێویست لە ژیان و زهنیەتی پیاودا. لە بەر ئەوە، بەبێ ئازادی ژن وەکو رەگەزێکی سه‌ره‌كی له‌ده‌وروبه‌ری ژیاندا، بەڵکو خودی ژیانەکەیە، ئەو ژیانە وەکو تراویلکە و سەراب و تەمومژ دەگوزەرێت. بەبێ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی و سازان لە نێوان ژن  و پیاودا لەلایەک و لە نێوان ژیان و ژندا لەلایەکی دیکەوە، ئیدی بەختەوەری دەبێتە خەیاڵێکی فریودەر و پووچ. راستیە کۆمەڵایەتیەکانی پەیوەست بە ژن و ژیانی ئازادەوە، جۆرە راستیەکی بێسنوورن. كۆمه‌ڵگه‌ و ژن لە رۆژهەڵاتی ناوین لە رووی مادی شارستانێتی و ئه‌و هێرشه مۆدێرنیتەی کە تووشی هاتوون، تا دوا رادە لە ژێر باری تیکچوون و داڕووخان و پووکانەوەدا دەناڵینن، لەهەبوونی خۆیان تا ئاستی نامۆبوون بێبەشکراون و کران بەكاڵا. وه‌ك بابەتێكی ئۆبژە سه‌یركران، بۆیە راسترین شێواز، کە خۆی لە شیکردنەوەی پرسە کۆمەڵایەتیەکاندا بەرجەستە دەکات، لە دیاردەی ژنەوە دەست پێبکرێت و لەوێشەوە هەنگاو بەرەو چارەسەریەکان بنرێت. گەیشتن بە حەقیقەت بە هەنگاوە پتەوەکان ناکرێت، ئەگەر لە میانەی شۆرشێکی ژنەوە پێینه‌گه‌ین، بەو پێیەی کە ژن دایکی هەموو چارەسەریەکانە، ئەوەندەی کە دایکی کێشە و پرسەکانە.

رێنمایه‌كانی رێبەرایەتیمان سەبارەت بە شۆرش و ئازادی ژن لە هەر چوار پارچەی کوردستان بڵاو بۆتەوە، مەودای ئازادی بۆ ژن لە نێو ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی کوردیدا فەراهەم کردووە. ئەو بزووتنەوەی کە لە ساڵەکانی حەفتاوە هەنگاو بەرەو هەڵکشان دەنێت. بەتایبەتیش باسی تێكۆشانی ژنی کورد لە سەر لوتکەی چیاکان لە پێناو دامەزراندنی قەوارەکانی نیمچە سەربەخۆ و تایبەت به‌خۆیانەوە دەکەین. ئه‌مه‌ش لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەوە دەست پێکراوە و لە شارەکان و لە نێو كۆمه‌ڵگه‌شدا پێشوازیەکی گەرمی لێکراوە، بووە بەسەرچاوەی ئاوات و بڕوابوون و متمانەکردن بە شۆرش لە مەیدانەکانی تێكۆشانی کۆمەڵایەتیشدا.

بە پشتبەستن بەو هێزە پتەوە کە لە ئەزموونە مێژووییەکان و شۆرشی هەنوکەیی زهنی کەوتووتەوە، تێکۆشانێکی شكۆمەند و گەورە لە تورکیا و باکوری کوردستان، چ لە ناو ریزەکانی بزووتنەوەکەدا یان بەرامبەر بە رژێمی باڵادەست، لە ژێر توندترین و سەخترین هەلومەرجدا تا رۆژگاری ئەمڕۆمان بەڕێوەدەچێت. تێكۆشانێکە دژ بەهەموو ئەو کوشتار و قڕکردنانە کە دەوڵەت دژ بە گەل و ژن ئەنجامی داون و ئەنجامیان دەدات، هەروەها میکانیزمەکانی رێکخستنی ژنان داڕێژراون و، تێکۆشانی پاراستنی هەبوونی ژن لە هەموو مەیدانەکان و بوارەکانیشدا گەورەتر بووە. بۆیە باشترە کە بەشداری لەو ئەزموونانەدا بکەین کە لە ژیانی واقعیدا هەن، لەوانە قەوارە جێگەرەوەکان کە لەم دواییدا بەدەر کەوتن و، چۆنیەتی دەرکەوتنیان و، ئاشنابوون بە ناوەڕۆکەکەیان.

هەبوونی ژن لە میانەی رێکخراوە تایبەت و نیمچەسەربەخۆکانی ژنانەوە، گۆڕدراوە بۆ خودێکی کاریگەر. بەوەش وه‌ڵامی ئەو نزیکبوونەوانەی سیستەمی باڵادەست دەداتەوە کە لە پلەوپایەی ژنی خستووە و گۆڕیوە بۆ بابەتی کاڵا "ئۆبژە"و لە ئیرادەکەی بێبەش کردووە. بەو جۆرە ژن توانی خۆی بەرێوەببات و، بڕیار لە سەر کاروبارە تایبەتیەکانیشی بدات، هەروەها گۆڕدراوە بۆ هێزێکی پێشەنگ لە پرۆسەی بونیادنانی کۆمەڵاتیشەوە. بەو شێوەیە ژن توانی لەگەڵ خودی خۆی ئاشنا بێتەوە و بە ئەرزشەوە سەیری هەبوونەکەی بکات و، ببێتە خودێکی بەتوانا و کاریگەر لە جێبەجیکردنی وەرچەخان و گۆڕانکاری لە نێو ریزەکانی كۆمه‌ڵگه‌ و بەرقەرارکردنی دیموکراتیزەکردنەکەی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌له‌زۆر ره‌هه‌ندی ژیاندا گوڕی دایه‌شۆڕشی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ئه‌گه‌ر به‌خێرایی بیانخه‌ینه‌به‌ر باس ئه‌مانه‌ن:

رەهەندی سیاسی، مەیدانی تێکۆشانە بۆ ژن، تا سیاسەتی داڕێژراو بە گوێرەی زهنیەتی نێرایه‌تی دیموکراتیزە بکات. مەبەستەکەشی بەجێکردنی نوێنەرایەتی یەکسان و چەمکی بەڕێوەبردنی هاوبەشە لەنێو هەموو میکانیزمە سیاسیەکاندا، بە بچووکترین شانەکانی كۆمه‌ڵگه‌یشەوە کە خێزانە. لە سەر ئەو بنەمایە، ژن لە تورکیا و باکوری کوردستان شۆرشێکی راستەقینەی لە سیاسەتی كۆمه‌ڵگه‌بوونیدا جێبەجێ کردووە، هەر لە بەشداریکردنی لە هەموو میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنەوە بگرە، تا تێکۆشان لە پێناو بەدەستهێنانی رێژه‌ی ژن و بەرقەراربوونی جیاکاری ئەرێنی لە بەرژەوەندی ژندا، تا دەگاتە نوێنەرایەتی یەکسان و جێگیرکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی.

رەهەندی کۆمەڵایەتی، ئەو بوارەیە کە ژن دامودەزگا جیاجیا جێگرەوەکانی لە رووی کۆمەڵایەتیەوە بونیاد دەنێت دژ بە سیستەمی باڵادەست، کە کراوەیە بە سەر قۆرخکردن و هەموو جۆرەکانی جیاکاری و جیاکردنەوەدا. لە چوارچێوەی ئەو رەهەندەدا ژن لە هەموو بوارەکانی ژیان لە رووی دەروونی و رۆحی و جەستەییەوە بە شێوەیەک پەرە بە خۆی دەدات، کە دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکاری و جیاکردنەوەیەک تێبکۆشێت و لەناویان ببات و، وەکو بەربەستێکی پتەو بەرامبەر بە فرەژنی و هاوسەرگیری لهتەمەنی بچوك، و دیاردەیەکانی دیکە کە ستەمکاری لە ژن دەکەن و مافەکانی پێشێل دەکەن. بەو جۆرە، ژن تێدەکۆشێت و سووره لەسەر تێکۆشانەکەی لە نێو ریزەکانی زیاتر لە ٤٠ رێکخراو و دامەزراوەی تایبەت بە خۆیەوە، وەکو ناوەندەکانی پشتیوانیکردنی ژنان، خانەکانی راوێژکاری ژنان، خانە و ماڵەکانی ژیانی ژنانە و ناوەندەکانی راوێژی حقوقی ژنان و ...هتد.

رەهەندی ئابووریش، ئەو بوارەیە کە رەنجی ژن بە شێوەیەکی دیاریکراو بەدەر دەکەوێت و، ئابووری هاوبەشی ژنان لێرەدا پەرە دەسەنێت، بەپێچەوانەی ئابووری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قۆرخکارەوە. چەندین مۆدێلی کاری ئابووری کە هەرەوەزیەکانی ژنان بە پێی تایبەتمەندیە خۆجێیەکانی هەموو هەرێمەکان، بەشێوەیەک گەشە دەسێنن کە ژن کەرتەکانی بەکارهێنان و ئەرکدارکردنی ژنان بەڕێوە دەبات و سەرپەرشتیان دەکات.

 

ئەوەی پەیوەندی بە رەهەندی خۆپاراستنەوە هەیە، بوارێکە کە میکانیزمەکانی بەرگری لە خۆکردن دادەرێژێت بەرامبەر بەهەموو شێوەکانی هێرش و مەترسیەکان، کە هەبوونی ژن دەکەنە ئامانج. بەو پێیە ژن پەرە بە هۆشیاری خۆپاراستنی خۆی دەدات و، سیستەمی بەرگری تایبەت بە خۆیەوە بونیاد دەنێت، نەک تەنیا لە سەر ئاستی جەستەییەوە، بەڵکو لە رووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هەموو رەهەندەکانیترەوە. تێكۆشانی بەرگری لە خۆکردن کە لە باکوری کوردستان گوڕ دەبێت و بە تایبەتی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەت و پیاو، بە پشتبەستن بەو ئیلهامەی کە لە بەرخۆدانی رۆژئاوا پێدەبەخشرێت، هەروا بەردەوامە و لە بەرزبوونەوە دایە.

هه‌روه‌ها رەهەندی ئایدیۆلۆژی، ئەو بوارەیە کە ژن بە تایبەتی خۆی لەوێدا لە مەیدانەکانی راگەیاندن و رۆشبیری و هونەری و ئاکادیمیەکان و ژنۆلۆژی "زانستی ژن" رێک دەخات. ئەکادیمیەکانی ژن، هێمایەکن بۆ بزووتنەوەی رووناکبیری و هۆشیارکردنەوەی بەرزی ژنان. ئەوانە ناوەندەکانی زانیاری و فێرکاری جێگرەوەن بۆ چەمکی ئەکادیمیەکانی سیستەمی نێرایه‌تی زاڵ. چاویشیان لەوەیە کە هۆشیاری و مەعریفەی تایبەت بە ژنەوە بیانگەیەنە كۆمه‌ڵگه‌، هەروەها ئەو چالاکیانەش بەڕێوەدەبەن کە لە سەر ئاستی خۆجێیەوە، دەرفەت بۆ گرتنەخۆی ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن لە سەرجەم ناوچەکاندا برەخسێندرێت.

ئەوەی تایبەتە بە ژنۆلۆژیەوە، ئەو زانستە، زانستی ژنە بەرامبەر بە زانستە کۆمەڵایەتیەکان، کە ژن بێبەش دەکەن و پەراوێز دەخەن لە سایەی سیستەمی باڵادەستدا. وێڕای ئەوەی کە ژنۆلۆژی لە سەرەتای قۆناخەکانی دامەزراندنێتی، کەچی بە گەرمی و بەجۆشێکی گەورەوە لەلایەن ژنانەوە پێشوازی لێكرا، وەکو گۆڕپانێک وێنا دەکرێت کە نزیکبوونەوە زانستیەکانی تایبەت بە ژن، لەوێ پەرە دەسێنن، هەر لە پێناسەکردنی ژنەوە بگرە، تا تۆمارکردنی مێژوو و داڕشتنی تیۆرە کۆمەڵایەتیەکانیەوە تا دەگاتە پێکهێنانی دامەزراوە تایبەتیەکان بە ژنەوە. مەبەستیش لەوەدا ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە تیۆریەکانی، لە رێگای گۆڤارێکەوە بگەیەنێت بە سەرجەم کە بە ناوی "ژنۆلۆژیا " یە.

به‌هه‌مانشێوه‌ رەهەندی دیپلۆماسی، ئامانجەکەی پەرەسەندنی دیپلۆماسی كۆمه‌ڵگه‌بوونی ژنە بەرامبەر بە چەمکی دیپلۆماسی پشتبەستوو بە قۆرخکردن، کە دەسەڵاتەکانی سیستەمی زاڵ دەچەسپێنێت. چالاکیە دیپلۆماسیەکانیشی لە سەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی بەشداری و هاوبەشی لە ئەزموون و بەسەرهاتەکانی تێکۆشانی بزووتنەوەکانی ژناندا بکات، کە لە میانەی ژمارەیەک چالاکی لە جۆری کۆنگرەی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە درێژە بە کارەکانی دەدات و زۆرێک لە ژنانیش دەزانن.

ئەوەی پەیوەندی بە رەهەندی گەلان و باوه‌ڕییەکانەوە هەیە، لەو بوارەدا ژنان لە ناسنامە و باوه‌ڕییە جیاجیاکان بەشێوەیەک ریزەکانی خۆیان رێک دەخەن، کە بتوانن پارێزگاری لە فرەڕەنگی و جیاوازیەکانیان بکەن. لەو بوارەدا ئەو چالاکیانە ئەنجام دەدرێن، کە ژیانی هاوبەش و فرەڕەنگی بەرقەرار دەکەن کە دژبەری سیاسەتە باوەکانی ده‌وڵه‌ت – نەتەوەن. بەو جۆرە هەموو ناسنامەکان خۆیان لە چوارچێوەی ئەو ئەنجومەنانەدا رێک دەخەن و، خۆشیان بەڕێوەدەبەن کە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن و ئیرادەیان نیشانده‌ده‌ن.

خۆپاراستن و تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و چالاکیەکانی بونیادنەوەی خود، کە ژنی کورد لە کوبانێ دژ بە هێزە کۆنەپەرستەکان بەڕێوەیان برد و ده‌یبه‌ن، بوو بە پاڵنەرێک بۆ پەیوەستبوونمان بە شۆرش، بە جۆش و خرۆشێکی زیاترو زیاترەوە. هەروەها تێکۆشانی هەڤاڵە ژنەکانمان، لەوانەی کە لە شه‌نگال خۆراگریان کرد و سیستەمی نیمچە سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان دامەزراند، دژ بە قڕکردن و جینۆساید کە بە سەرگەل و ژنی ئێزدیدا سەپێندرا. ئەوەشیان بوو بە هاندەرێک بۆ سوربوون و پێداگریمان لەسەر ئازادی و وابەستبوونمان بەو ئازادیەوە. هەمانكات بوو بە سەرچاوەی ورە و بەهێزبوونی ئیرادە.

لە کۆتاییدا دەمەوێ هەلومەرجی گۆشەگیری توندکراو بە بیربێنمەوە، کە هێشتا بە سەر رێبەراتیمان دەسەپێندرێت، ئەو رێبەرایەتیەی کە ڕێكخستنبونمانی وەکو ژن دەستبەر کردووە و سەرچاوەی رێنوێنیەکان و دامەزراوەی پتەوی ئازادی ژن پێكدێنێت. هه‌رچیه‌كی لەدەستی هاتووە کردوویەتی، هەرگیز لەوە پاشگەز نەبووتەوە کە بەشداری لە هەموو ململانێیەکدا بکات. لە پێناو ناساندنی هەبوونمان و دەرفەتی رەخساند بۆ دانپیانان بەو هەبوونەوە. جەختیش لەوە دەکەمەوە کە ئێمە پێشەنگایەتی ئەو دەستنیشانکردنە دەکەین کە رابەرایەتیمان وتوویەتی: " سەدەی بیست و یەکەم دەبێتە سەدەی ئازادی ژن". دەشڵێم: سەردەمەکەمان دەبێتە سەردەمی ئازادی ژن، کە سەرئەنجامی هەموو تێكۆشانەکان و بەرخۆدانەکانە کە تا رۆژگاری ئەمڕۆمان بەشداری تێدا کردووە. 

دكتۆر سیروان رەمزی نەتەوەیەك بوو

لە ساڵی 1996دا لە ناوچەی ئاغجەلەر بەر هێرشی چەكدارەكانی (پ.د.ك) دەكەوێت و لەگەڵ چوار لە هەڤاڵانی شەهید دەكرێن ...

"نکۆڵى له‌ خۆم ناکه‌م"

لێکۆڵه‌ره‌که‌ بۆ خۆی دانی به‌وه‌دا نا من ته‌نها بارمته‌یه‌که‌م له‌ ده‌ستیاندا‌ و تا به‌ئامانجه‌کانیان نه‌گه‌ن من ده‌هێڵنه‌وه‌ ...

ئێمه‌ و مردن

له‌ ئێسته‌وه‌ من ئیتر ئه‌بمه‌ ئه‌و جووته‌ پێڵاوه‌ى که‌ دواجار له‌پێى کرد و پێ چووه‌ سه‌ر سێداره‌...

2017 © Partiya Karkerên Kurdistan (PKK)
[email protected]