25.07.2017

کاتێک ئازادی ژن روو لەگۆڕەپانی سیاسەت دەکات

بابەتی ئەشق کە لەجیهانی ئەمڕۆماندا وەک بنێشت لەهەموو زارێکدایە لەهیچ قۆناخێکی مێژوودا بەمڕادەیە ژێرپێ نەخراوە. لەئەشقی کوێرانەى لەناکاوو ساتەوەختیەوە تادەگاتە هەڵوێستە ئاشکراکانی تاوانباری، تەنانەت مەترسیدارترین و وشکترین و...

 

 

هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ په‌رتوكه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆوه‌

تا سروشتی ژن لە تاریکیدا بمێنێتەوە، ئەوا تەواوى سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاش لە ناڕوونیدا دەمێنێتەوە. رۆشنکردنەوەی بەرفراوان و راستەقینەی سروشتی کۆمەڵایەتی تەنیا لەمیانەی رۆشنکردنەوەیەکی راستەقینە و بەرفراوانی سروشتی ژنەوە بەدیدێت. کاتێک لەمێژووی کۆڵۆنیکردنیەوە تا دەگاتە کۆڵۆنیکردنی لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و زهنییەوە پێگەی ژن رۆشن بکرێتەوە، ئەوا کۆمەکێکی مەزن بە ئاشکرابوونی سەرجەم بابەتەکانی دیکەی مێژوو و هەموو بوارەکانی کۆمەڵگای رۆژی ئەمڕۆمان دەکات.

 بێگومان ئاشکراکردنی ستاتۆ (پێگە)ی ژن رەهەند و لایەنێکی مەسەلەکەیە. رەهەندی گرنگتر پەیوەندی بە کێشەی رزگارییەوە هەیە. بە گوتەیەکی دیکە چارەسەرکردنی کێشەکە گرنگییەکی زیاتر و مەزنتری هەیە. زۆر جار دەگووترێت کە ئاستی ئازادی گشتی کۆمەڵگا بە رادەی ئاستی ئازادی ژنەوە پەیوەستە. ئەوەی گرنگە چۆنیەتی پڕکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەم گوتەیەیە. چونکە یەکسانی و ئازادی ژن تەنیا یەکسانی و ئازادی کۆمەڵگا دەستنیشان ناکات. بەڵکو لەم پێناوەدا تیۆری، بەرنامە، رێکخستن و چالاکی گونجاویش پێویستە. لەمەش گرنگتر پیشانیدەدات کە بەبێ ژن سیاسەتی دیموکراتییانە نابێت، تەنانەت سیاسەتمەدارێتی چینایەتیش ناتەواو دەمێنێتەوە، ئەوکاتە ئاشتی و ژینگەش پێش ناخرێن و ناپارێزرێن.

لەپێناو گەیشتن بەقەوارەى سیاسی دیموکراتی و دژە پلەداری و دەوڵەتگەرایی پێویستە بزووتنەوەى ئازادی ژن رۆڵی پێشەنگایەتی ببینێ. کاتێک ئازادی ژن روو لەگۆڕەپانی سیاسەت دەکات دەبێ باش بزانێ کە رووبەڕووی دژوارترین لایەنی شەڕ دەبێتەوە. هه‌تا لەگۆڕەپانی سیاسەتدا سەرکەوتن بەدەست نەهێنێ، هیچ سەرکەوتن و دەسکەوتێک هەمیشەیی نابێت. سەرکەوتن لەبواری سیاسیدا بەواتای بزووتنەوەى دەوڵەتگەرایی ژنان نایێت. بەپێچەوانەوە تێکۆشان بەرامبەر پێکهاتە دەوڵەتگەراو پلەدارییەکان، بەواتای ئافراندنی ئەو قەوارانە دێت کە ناوەندەکەى دەوڵەت نییە، ئامانجی گەیشتنە بەکۆمەڵگای دیموکراسی، ژینگەیی و ئازادی رەگەزی. هەرە زێدە پلەداری و دەوڵەتگەرایی لەگەڵ سروشتی ژندا ناگونجێ و ناکۆکە. رووخاندنی کۆیلایەتی لەبواری سیاسیدا لەناوەڕۆکدا لەمیانەى سەرکەوتنی تێکۆشانی ئەم گۆڕەپانە فەراهەم دەبێت. تێکۆشانی ئەم گۆڕەپانە پێویستی بەرێکخستنێکی بەرفراوانی ئازادی ژن و تێکۆشانەکەى هەیە. هەموو جۆرە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان ئەو گۆڕەپانانەن کە تێکۆشانی دیموکراتییانەى تێدا رێکدەخرێت و پێشدەخرێت. هەروەک سۆسیالیزم ئەو رێگایەى بەرەو ئازادی و یەکسانی ژنان دەچێت، بە بەرفراوانترین و سەرکەوتووترین تێکۆشانی دیموکراتییانە تێپەڕدەبێت. بزووتنەوەى ژنان دیموکراسی بەدەست نەهێنێ ناتوانێ یەکسانی و ئازادیش بەدەست بێنێ.

 گرنگترین کێشەى ئازادی لەبواری کۆمەڵایەتی کێشەى هاوسەرێتی و راستینەى خێزانە. ئەمانە وەک بیرێکی قووڵ و بێبنن. ئەو دەزگایانەى بۆ ژن وەکو رزگاربوون دیارە، لەمیانەى زهنییەتی ئێستای کۆمەڵگا لەجێگۆڕکێ لەقەفەسێکەوە بۆ قەفەسێکی دیکە بەولاوە هیچ واتایەکی دیکەى نییە. بەتایبەتیش ناچار دەبێ زیندوویی لاوێتیش لەژێر رەحمی زهنییەتی قەسابگەرایی بەجێ بێڵێت. پێویستە خێزان (عائلە) وەک رەنگدانەوەى کۆمەڵگای باڵا (کۆمەڵگای دەسەڵات) لەناو گەل و دەزگا سیخوڕیەکەى ببینرێ. پیاو نوێنەری دەسەڵاتە لەناو خێزان و گوزارشتە چڕکراوەکەیەتی. کاتێک ژن شوودەکات لەراستیدا دەبێتە کۆیلە. زەحمەتە دەزگایەکی دیکەمان بەخەیاڵدا بێت هێندەى هاوسەرێتی کۆیلایەتی بەرهەمبێنێَت. لەواتای راستەقینەدا گشتگیرترین کۆیلایەتی لەمیانەى ئەم دەزگایە ئاوادەکرێ و لەرێگای خێزانیشەوە ریشەدادەکوتێ و بەردەوام دەبێت. بەشێوەیەکی گشتی باس لەبەیەکەوەبوون و ژیانی هاوبەش ناکەین. ئەمە بابەتێکە بەگوێرەى چەمکی ئازادی و یەکسانی هەرکەسێک واتادار دەبێ. بەڵکو باس لەو خێزان و هاوسەرێتییە کلاسیکییە دەکەین کە جێگیربووە. بەواتای ئەوە دێت کە موڵکایەتییەکی مسۆگەر دژ بەژن پێشدەکەوێت، لەبوارەکانی هزری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی دووردەخرێتەوەو جارێکی دیکە بەسانایی نایێتە هۆش خۆیەوە. تاوەکو بەلێپرسینەوەیەکی رادیکاڵانە تێپەڕ نەکرێت، بنەماکانی ژیانێکی هاوبەش فەراهەم نەکرێت کە ئامانجی دیموکراتی و ئازادی و یەکسانی رەگەزی بێت، ئەوا ئەو پەیوەندی و هاوسەرێتیانەى سەرچاوەى خۆی لەتەنگەتاوی تاک و ئارەزوومەندی و چەمکی باوی خێزان دەگرێت وەک مەترسیدارترین چەواشەکاریەکانی پێش ژیانی ئازاد رۆڵ دەبینین. پێویستی بەمجۆرە بەیەکەوەبوونانە نییە، بەڵکو پێویستە بە شیتەڵکردنی زهنییەت گۆڕەپانی دیموکراتی و سیاسی، ئازادی رەگەزی بەدی بهێنرێ و ئیرادەى ژیانی هاوبەش جێگیربکرێ.

بابەتی ئەشق کە لەجیهانی ئەمڕۆماندا وەک بنێشت لەهەموو زارێکدایە لەهیچ قۆناخێکی مێژوودا بەمڕادەیە ژێرپێ نەخراوە. لەئەشقی کوێرانەى لەناکاوو ساتەوەختیەوە تادەگاتە هەڵوێستە ئاشکراکانی تاوانباری، تەنانەت مەترسیدارترین و وشکترین و کۆیرانەترین شێوازی پەیوەندیش بەئەشق لەقەڵەم دەدرێت. ناتوانرێ بیر لەپەیوەندییەک بکرێتەوە کە لەمە روون و ئاشکراترچەمکی ژیانی سیستەمی سەرمایەداری نیشانبدات. تەنانەت ئەشقی ئەم رۆژگارەشمان ئاشکراترین دانپیانانە بەوەى سەپاندنی زهنیەتی سیستەمی باڵادەست بەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگادا لەپیرۆزترین بواریشدا چی لێدەکەوێتەوە. زیندووکردنەوەى ئەشق یەکێکە لەزەحمەتترین ئەرکە شۆڕشگێڕییەکان. پێویستی بەرەنجێکی گەورە، رۆشنگەری زهنییەت و خۆشەویستی مرۆڤ هەیە. یەکێک لەسەرەکیترین مەرجەکانی ئەشق ئەوەیە بەئاراستەى بلیمەتی سەردەم و لەچوارچێوەى سنوورەکانیدا بەڕێوەبچێ. دووەمیان بەرامبەر هاربوونی سیستەم راوەستەیەکی مەزن و شکۆدار دەسەپێنێ. سێیەمیان، پێویستە ئەمە وەکو راوستەیەکی ئەخلاقی پەسند بکات کە بەبێ رزگاری و ئازادی ناتوانن تەماشای یەکتریش بکەن. چوارەمیان، پێویستە ئارەزووی زایەندی بکاتە دیلی ئەم سێ خاڵەى سەرەوە. واتە پێویستە ئەوە بزانرێ کە تاوەکو ئارەزووی زایەندی بە بلیمەتی، ئەخلاقی ئازادی و راستینەى تێکۆشانی سیاسی و سەربازی نەبەسترێتەوە، هەر هەنگاوێکی بهاوێژرێ بەواتای نکۆڵیکردنی ئەشق دێت. ئەوانەى هێندەى چۆلەکەیەک دەرفەتی ئاواکردنی هێلانەیان نییە، کاتێک باس لەئەشق و پەیوەندی و هاوسەرێتی دەکەن، واتە بەهای رەسەنێتی تێکۆشانی ئازادی نازانن و تەسلیم بەکۆیلایەتی سیستەمی کۆمەڵایەتی دەبن.

 ئەگەر باس لەراستینەى ئەشقی ئەم رۆژگارەمان بکرێت بەهەرحاڵ ئەمە پێویستی بەکەسایەتییەکە کە لەیلا و مەجنون و هاوڕێکانیان دەرباز دەکات، چەندین سۆفی تێپەڕدەکات، پێویستی بەپاکى و وردکاری زاناکانە، لە گێژاو (کائیوس)ی ئێستا رێگا لەپێش ئازادی کۆمەڵایەتی بکاتەوە، ئازایەتی و فیداکاری و سەرکەوتنی بەدەستهێنابێ و خۆی سەلماندبێت.

کێشەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ژنانیش، بەرلەهەمووشتێک لەمیانەى شیکاری دەسەڵاتی سیاسی، دەتوانێ لەدیموکراتیزەبووندا وەڵامی سەرکەوتوانە بدۆزێتەوە. ئاشکرایە تاوەکو سیاسەتێکی دیموکراتییانە پەیڕەو نەکرێت، پێشکەوتن لەبواری ئازادی بەدەستنەهێنرێ، ئەوا یەکسانییەکی وشکی یاسایی واتایەکی ئەوتۆی نابێت.

 هەڵوێستی هەرەراست بەرامبەر بەژن ئەوەیە کە وەک شۆڕشێکی کولتووری تاوتوێ بکرێت. لەناو کولتووری هەنووکەدا چەندە نیاز پاک بیت و هەوڵیش بدرێت بەهۆی کێشەى خودی دیاردەکە و پێکهاتەى پەیوەندییەکانیەوە چارەسەرییەکی واتادارو ئازادیخوازانە بەدینایەت. رادیکاڵترین و ئازادیخوازترین ناسنامە لەمیانەى نزیکبوونەوە لەژن یاخود دەرککردنی تەواو بە سیستەمی پەیوەندی نێوان ژن ــ پیاو فەراهەم دەبێت. دەبێ باش بزانرێ کە لەمیانەى تێکەڵکردنی سەرپۆشی (حیجاب) لەگەڵ نەریت، پۆڕنۆ (سێکسی کراوە) لەگەڵ هاوچەرخێتی، تۆزقاڵێک رێ نابڕدرێت. بەئەندازەى قووڵایی کۆیلایەتی ئەم بوارە، ئەوا قووڵکردنەوەی تێگەیشتن لە ئازادی و کردنی بەئیرادەیەک پێویستییەکە. ئەوانەی لەبواری ئازادی ژن و خۆئازادکردندا مەودایان نەبڕیوە دەبێ باش بزانن کە لەهیچ گۆڕەپانێکی ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ناتوانن ببنە هێزى چارەسەری و گۆڕانکاری. دەبێ ئەمە وەک سەرەکیترین پێوانەکانی ئازادی بەبنەما بگیردرێت هەر هەوڵ و کۆششێکی ئازادی دووالیزمی پیاوی باڵادەست - ژنی کۆیلەى تێپەڕ نەکردبێت، ناتوانێ ناسنامەیەکی راستەقینەى ئازادی بەدەستبێنێ. تاوەکو پەیوەندی موڵکایەتی ــ دەسەڵاتی سەر ژن کۆتایی پێنەیەت پەیوەندی ئازادانەى نێوان ژن ــ پیاو پێشناکەوێت.

پیاوێتییەک بڕوای بەخۆی هەبێت نەک کۆسپ بۆ ئەم شێوازەى ئازادی ژن نانێتەوە، بەڵکو دەبێ بزانێ بەفیداکارترین شێوە یارمەتی و هاوکاری بکات. پێویستە لەجیاتی گووتەى ژنی من، قورسایی بداتە سەرگووتەى ئەو ژنەى پێویستە ئازادببێت. لەرەوشێکی وەهادا دەشێ هەلومەرجەکانی دیاردەى ئەشق دیاریبکرێ. بەرلەهەموو شتێک بۆئەوەى ژن مافی هەڵبژاردن بەتەواوی بەکاربێنێ یەکەمین مەرج ئەوەیە لەئازادی و یەکسانیدا لەگەڵ پیاو بەهێزێکی هاوسەنگ بگات. لەم پێناوەشدا بەدیهاتنی دیموکراتیزەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگا مەرجێکی دیکەى لەپێشینەیە. دووەمیان، پێویستە پیاو بەلاوەنانی ئەو پێوانانەى باڵادەستی هەزاران ساڵی دژبەژن پەسندبکات کەلەخۆی و کۆمەڵگای پیاوسالاریدا جێگیربووەو، بەمجۆرە لەگەڵ ژن بەهەمان هێزی هاوسەنگ بگەن. ئاشکرایە ئەم تێکۆشانەى ئازادی، دیموکراتی و یەکسانی کە لەم پێناوەدا ئەنجامدەدرێت تاک زیاتر لەدیاردەو چەمکی ئەشق نزیکدەکاتەوە. ئەمەش بەرلەهەموو شتێک بەنکوڵیکردنی ئەشقی سیستەمە پێدراوەکان تێپەڕدەبێت.

پێویستە ژن لە ستاتۆی دایکی پیرۆز، نامووسی سەرەکی، هاوسەری دەست لێبەرنەدراو دەربخەین و وەک کۆی سۆبژە ـ ئۆبژە هەڵیسەنگێنین و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەین. بێگومان بەر لە هەموو شتێک پێویستە ئەم لێکۆڵینەوە لە گاڵتەجاڕیەکانی ئەشق بپارێزین. تەنانەت یەکێک لە گرنگترین رەهەندەکانی لێکۆڵینەوەکە پێویستە ئەو چەپەڵییە گەورانە ئاشکرا بکات و پیشانی بدات کە بەناوی ئەشقەوە دەکرێت (لاقەکردن، کوشتن، لێدان، ئەو جنێوانەی هەزاری دینارێک ناکات). گوتەی "سەرجەم شەڕەکانی رۆژهەڵات ـ رۆژئاوا بەهۆی ژنەوە روویداوە" کە هیرۆدوت گووتویەتی، تەنیا دەتوانێت راستییەک روون بکاتەوە، ئەویش ئەوەیە؛ وەک کۆڵۆنیەک بەهاداربووە، هەر بۆیە کراوەتە بابەتی شەڕە گرنگەکان. هەروەکو چۆن مێژووی شارستانی بەمجۆرەیە، مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش نوێنەرایەتی داگیرکارییەک دەکات کە هەزاران قات قورسترە و بەشێوەیەکی هەمەلایەنەترە. ئەمەش لەسەر ناسنامەی ژن نەخش دەکرێت. کۆڵۆنیکردنی بەشێوەی دایکی سەرجەم رەنجەکان، خاوەن رەنجی بێ بەرامبەر، کرێکاری کەمترین کرێ، بێکار، سەرچاوەی فشار و ئارەزووی سنوور نەناسی پیاو، کارگەی سیستەم بۆ وەچەخستنەوە، دایانی بەخێوکردنی منداڵ، ئامرازی ریکلام، ئامرازی سێکس و پۆرنۆ و..هتد بەردەوام دەبێت. سەرمایەداری بەجۆرێک میکانیزمی چەوساندنەوەی سەبارەت بە ژن پێشخستووە کە لە هیچ سیستەمێکی دیکەی چەوسانەوەدا بەم رادەیە نەبووە. هەرچەندە خوازیاریش نەبین بەڵام چەندین جار گەڕانەوەمان بۆ سەر تاووتوێکردنی ستاتۆی ژن بە ئازارە. بەڵام زمانی راستییەکان بۆ چەوساوەکان بەجۆرێکی دیکە نابێت. 

خێزان, موڵک, جنسیه‌تگه‌رایی

سه‌رمایه‌داری وه‌کو قه‌سابێک جه‌سته‌ی ژن، پارچه‌ پارچه‌ ده‌کا و بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌کیش به‌ها دیار ده‌کات ...

پرسی ژن چیە

پێویستە ژن وەكو كۆكراوەی هەموو سیستم ببینرێ و بەم رەنگە ئانالیز بكرێت ...

ریكلام؛ شەڕێكی بێ‌بەرامبەر و داگیركەرێكی براوە

سیستم دلۆپ دلۆپ خۆی بە مێشك و قوڕگی تاكەكاندا دەكات و دوولایەنە ژن دەكاتە ئامانج و دەیكاتە خۆراكی و سوتەمەنی زهنیەتی پیاوسالاری ...

2017 © Partiya Karkerên Kurdistan (PKK)
[email protected]